ئه‌وروپائیسپانیا

فیفا بارسێلۆنا لە گرێبەستە نوێیەكەی بێبەش دەكات

Yariga App

یاریگا-

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا بارسێلۆنا لە گرێبەستە زستانەیەكەی بێبەش دەكات.

لە دوای ڕۆشتنی هیكتۆر بیلیرین بارسێلۆنا لەگەڵ جولیان ئاراوخۆ یاریزانی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی ڕێككەوت بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

بەڵام بەهۆی دواکەوتنی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ماوەی 18 چرکە بەهۆی هەڵەی کۆمپیوتەرەوە، گرێبەستەکە تەواو نەکرا، بۆیە بارسێلۆنا هەوڵیدا تانە لەم بڕیارە بدات.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” دووپاتی کردەوە کە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بە بارسێلۆنای ڕاگەیاندووە کە حاڵەتەکە بە تەواوی داخراوە و ناتوانێت ئەو یاریزانە لە ڕیزەکانی خۆیدا تۆمار بۆ ئەم وەرزە.

بۆیە یاریزانەكە لە ئەمریكا دەمێنێتەوە و ئەوەش دیار نیە كە ئایا بارسێلۆنا لە هاویندا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button