ئیسپانیاگرنگترین

گابریێل: ئەوەی روویدا بەهۆی دۆخی یانەکەمەوە بوو

یاریگا-بەرگریکاری یانەی ڤالێنسیا گابریێل پاولیسا پەیامێک بڵاودەکاتەوە لەسەر لێدانە توندەکەی بەرامبەر ڤینیسیوس جونیۆری هاونیشتیمانی.

لە یاری شەوی رابردووی لالیگا، گابریێل بە توندی لە ڤینیسیوسی دا و ئەمەش وایکرد گرژی لە یارییەکەدا دروست  بێت و پاشانیش خۆی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئارسناڵ، پەیامێکی لە پێگەی خۆی بلاوکردەوە تێیدا هاتووە”

بە رەخنەکان و کارتە سوورەکەش رازیم، شانازی بەوەوە ناکەم کە روویدا، من یاریزانێکی خوێن گەرمم بەڵام بەرەوەشتم، رێزی ڤینیسیوس دەگرم و هەرگیز نیازی من نەبوو ئازاری بدەم. ئێمە بە قۆناغێکی پڕ ئازار تێدەپەڕین و لە سەختییەکی زۆردا دەژین لەم یانە گەورەیە، ئەمەش وادەکات هەستەوەر بین و هەندێک جار کۆنترۆڵ لەدەست بدەین، من نەمتوانی کۆنترۆڵی هەستەکانم بکەم و لەناوی دڵمەوە داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم و تا کۆتایی دەجەنگین ئەم دۆخە چاک بکەینەوە”.

گابریێل لە پەیامەکەیدا داوای لێبوردنی لە ڤینیسیوس و یانەی بەرامبەر نەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button