ئیتاڵیا

ئینتەر میلان گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی ماتیۆ دارمیان یاریزانی یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی دارمیان لەگەڵ ئینتەر لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچوو.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری ئینتەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوكراوەتەوە ڕایانگەیاند گرێبەستی یاریزانەكەیان بۆ وەرزێكی دیكە و تا هاوینی ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

دارمیان دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نێرازۆری وتی: زۆر دڵخۆشم بەم نوێکردنەوە، بەدڵنیاییەوە ئەوە هانم دەدات بۆ ئەوەی باشتر کاربکەم، بە جدی كاری بۆ بكەم، هیوادارم بەم شێوەیە بەردەوام بم و بەم درێسە چەندین نازناو بەدەستبهێنم.

یاریزانە  ئیتاڵیەكە ووتیشی: زۆر شانازی دەکەم کە بەشێکم لەم خێزانە، لێرە چوار نازناوم بەدەستهێناوە و هیوادارم زۆر شت بۆ ژیانی وەرزشیم زیاد بکەم، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەم لە کاتێکدا لەگەڵ ئینتەرمیلان دەبم.

دارمیانی تەمەن 33 ساڵان لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە كرد بە شێوەی خواستن دواتر یانەكە گرێبەستەكەی كردە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button