کوردستان

یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

بۆ دووەم وەرزە لە سەر یەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پاڵەوانێتی جامی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات کە تیایدا 15 یانەی نایاب و 9 یانەی پلە یەک و 10 یانەی پلە دووی کوردستان بەشداریان تێدا کرد.

یانەی قەڵادزێ سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتیەکە دوای بردنەوەی لە یاریگای خۆی لە یانەی شیلادزێ بە ئەنجامی 2_1 گۆڵ، یانەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی تەناهی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدە، یانەی سۆران لە نێو یاریگای پیشەسازی لە شاری هەولێر سەرکەوت بە سەر یانەی سلێمانی بە ئەنجامی 2_1 گۆڵ، یانەی برایەتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامی هەرێمی کوردستان تووشی شکست هات بەرامبەر یانەی دهۆک بە لێدانی یەکلاکەرەوە دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی یاریەکەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بوون.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی 32ـی جامی هەرێمی کوردستان:

کۆیە 4 کفری 1 ( لێدانی یەکلاکەرەوە)

پێشمەرگەی هەولێر 3  ئاکرێ 0

خەڵاتی پێنجوێن 0  شەقڵاوە 2

چوارقوڕنە 1  سەیدسادق 0

هەندرێن 1  زاخۆ 0

زانکۆی جیهان 0  ڕەواندز 2

دەربەندیخان 4  خاک 2

هەڵەبجەی شەهید 1  چەمچەماڵ 4

ڕانیە 2  سیروانی نوێ 4 ( لێدانی یەکلاکەرەوە)

بابەتی زیاتر

Back to top button