ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئارسناڵ وازی لە کایسیدۆ هێنا و نزیکە لە جۆرجینهۆ
یاریگا-یانەی ئارسناڵ لە گواستنەوەی جۆرجینهۆی ناوەڕاستکاری چێڵسی نزیک بووەتەوە.
گەنەرز لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵێکی زۆریدا مۆیس کایسیدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام دەیڤد ئۆرستین رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک رایگەیاند، ئەو پرسە بۆ ئارسناڵ کۆتایی هات و ئێستا نزیکن لە جۆرجینهۆ.
ناوەڕاستکارە ئیتاڵییە ٣١ ساڵەکە لە ٢٠١٨ ـەوە لە باکووری لەندەن یاری دەکات و رەنگە بەر لە داخستنی درگای گواستنەوەی زستانە لەم شەودا، رەنگی درێسەکەی بگۆڕێت بۆ سوور و هەر لە باکووری لەندەن بمێنێتەوە. بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر گواستنەوەکە بەندە لەسەر سەرکەوتنی چێڵسی لە هێنانی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرژەنتینی.
زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر گفتوگۆکان نەدرکێندراوە بەڵام تەنها شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ چێڵسی رەنگە بە بڕە پارەیەکی کەم گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت.