ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئینتەر نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسناڵ

یانەی ئینتەرمیلان نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی کیران تیێرنی بەرگریکاری ئارسناڵ.
بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ وێب، ئینتەر دەیەوێت بە خواستن بەرگریکارە سکۆتلەندییە ٢٥ ساڵەکە بگوازنەوە بۆ باڵی چەپ و گفتوگۆکان بە باشی چوونەتە پێش.
تیێرنی لە ٢٠١٩ لە سەڵتیکەوە روویکردە ئارسناڵ بەڵام سەرەتا پێکان و دواتر هاتنی زینچینکۆ وایکرد جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لەدەست بدات.