رۆما وانەیەکی سەخت فێری زانیۆلۆ دەکات

یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت نیکۆڵۆ زانیۆلۆ بکاتە وانەیەک بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکە و ئامادەیە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەسەر کورسی یەدەگ دایبنیشێنێت.
زانیۆلۆ سوورە لەسەر جێهێشتنی رۆما و ناچێتە مەشقەکان تا ئێستا گەورەترین گرێبەستی بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە بۆرنماوسەوە بۆ هاتووە بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە بچێتە بۆرنماوس و ئەمەش یانەکەی توڕەکرد چونکە گرێبەستەکانی دیکە نرخییان کەمتر بوو.
یانەی لیدز یونایتد بەهەمان شێوە گرێبەستی پێشکەشکرد بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت ئەمجارەیان رۆما رەتیکردووەتەوە تاوەکو نیشانی زانیۆلۆ و یاریزانەکانی دیکە بدات دژایەتیکردنی یانەکە ئاکامی باش نابێت.
هەروەها توتۆ مێرکاتۆ وێب دەڵێت، ئەمڕۆ بە زانیۆلۆ وتراوە بە تەواوی لە یانەکە دەرکراوە، ئەگەر لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا ئۆفەرێکی باش نەهێنێت ئەوا تا کۆتایی گرێبەستەکەی رێگەی رۆیشتنی پێ نادەن و دەبێت لە ماڵەوە دابنیشێت.