ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

زیاش نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەی چێڵسی

یاریگا
حەکیم زیاش، یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی چێڵسی ئینگلیزی، نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە ئینگلیزی و فەرەنسیەکە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە مەغریبیەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو، ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شازادەکانەوە بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە گواستنەوەی حەکیم زیاش بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button