ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ ٧٠ ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک ئامادەکردووە

یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بڕی ٧٠ ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی  مۆیس کایسیدۆی ئەستێرەی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆن.

پێشتر برایتۆن گرێبەستێکی ٦٠ ملیۆن پاوەندی بۆ ئەو یاریزانە رەتکردبووەوە، بەڵام بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ ئێستا گەنەرز بە ٧٠ ملیۆنەوە گەڕاونەتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دەیانەوێت سوود لەوە ببینن کە خودی یاریزانە ئارەزووی رۆیشتن دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر لە گواستنەوەی زستانەدا، ئارسناڵ لیاندرۆ ترۆساردی هێرشبەری هەمان یانەی بە ٢٧ ملیۆن پاوەند گواستەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button