ئیسپانیا

ئەنچلۆتی: نە کەس دەڕوات و نە کەس دێت

یاریگا-کارلۆ ئەنچلۆتی باسی بەرامبەربوونەکەی سۆسیداد و چەند پرسێکی دیکەی کرد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکەی شەوی رابردوو.

مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت بەڵام نەیانتوانی گۆڵ لە سۆسیداد بکەن لە خاکی خۆیان دا و جیاوازییەکەیان لەگەڵ بارسا بەرزبووەوە بۆ پێنج خاڵ.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی “زۆر بە باشی فشارمان کرد هەر لە سەرەتاوە و نەمان هێشت ئەوان یاری بکەن بەڵام گۆڵمان نەکرد و ئەوەش لە بێ بەختی بوو. ئەمە یەکێک بوو لە باشترین یارییەکانی وەرزمان و نەشمدەویست هیچ گۆڕانکارییەک بکەین بەڵام تەنها ویستم چەند قاچێکی فرێش بهێنمەوە نێو یاریگا بە ووزەیەکی ترەوە”.

سەبارەت بە درێژەی ئەنجامە ناجێگیرەکان و ئەگەری هێنانی یاریزان، کارلۆ وتی “گواستنەوەی زستانە لای ئێمە داخراوە، نە هیچ یاریزانێک دەڕوات و نە کەسیش بەرێوەیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button