ئیسپانیا
وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا
یاریگا-
سەرجەم یانەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاشكرا كرا و سێ یانە كە خاوەنی زۆرترین نازناوی ئەو پاڵەوانیەتیەن خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی.
ڕیال مەدرید بە بردنەوەیان لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و بارسێلۆناش بە بردنەوە لە ڕیال سۆسێداد و ئۆساسۆناش بە بردنەوەیان لە سێڤییا و بلباویش بە بردنەوە لە ڤالینسیا خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كۆتایی هات و وا بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە 30 ئەم مانگە تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی ئەنجام بدرێت.
یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا:
- ڕیال مەدرید
- بارسێلۆنا
- ئەتلەتیك بلباو
- ئۆساسۆنا