
یاریگا-دەیڤد ئەنچلۆتی کوڕی کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید و یاریدەدەری راهێنەری ئەو راهێنەرە دەیەوێت پۆستی راهێنەرایەتی ئێڤەرتۆن وەربگرێت.
بەگوێرەی مارکا، دەیڤد یەکێکە لە بژاردەکان بۆ ئەو پۆستە بە هۆکاری ئەوەی، ئەو کاتەی ئەنچلۆتی راهێنەری ئێڤەرتۆن بوو، دەیڤد ئەزموونێکی باشی لەسەر ئەو یانەیە کۆکردووەتەوە و کارەکانیان بەدڵ بووە.
سەرچاوەکە دەڵێت، دەیڤد ئامادەیە لە ئێستادا باوکی جێبهێڵێت و دەرفەتی ئەوەی یەکەم کاری راهێنەریی لە پریمەرلیگ و لە یانەیەکی مێژوویی وەک ئێڤەرتۆن بێت، بە دەرفەتێکی گەورەی دەبینێت.
ئێڤەرتۆن لە ئێستادا بێ یانەیە پاش دوورخستنەوەی فرانک لامپارد لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە.