ئەمڕۆ تیروپشکی جامی هەرێمی کوردستان ڕادەکێشرێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 26/1/2023 لە بارەگای سەرەکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی سەرجەم یانە بەشدار بووەکان تیروپشکی جامی هەرێمی کوردستان ڕابکێشرێت.
بەشداریکردن لە جامی هەرێمی کوردستان ئارەزوو مەندانەیە بۆ یانەکانی پلە یەک و یانە پلە دووەکان، بەڵام یانە نایابەکانی کوردستان دەبێ سەرجەمیان بەشداری بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش 19 یانە نووسراوی بەشدریکردنیان لە جامی هەرێمی کوردستان پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە کە ئەمانەن ( هەولێر ، سلێمانی ، خاک ، قەڵادزێ ، کۆیە ، ڕانیە ، زانکۆی جیهان ، هەڵۆ ، کفری ، خەڵاتی پێنجوێن ، جیهان مەخمور ، تەناهی ، شارەزوور ، هەڵەبجەی شەهید ، شیلادزێ ، باتیفا ، ڕواندز ، سنوور ) لەگەڵ 15 یانەکەی نایاب ژمارەیان دەبێتە 34 یانە و ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ تیروپشکەکە یان بۆ ئەنجامدەدرێت و بڕیاریشە سەرەتای مانگی شوبات یارییەکانی بەڕێوەبچێت.
جامی هەرێمی کوردستان بۆ دووەم ساڵە بەدوای یەک بەڕێوە دەچێت و پارساڵ یانەی برایەتی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوان و لە یاری کۆتاییشدا لە یانەی سیروانی نوێی بردەوە.