ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید هەفتەیەکی چارەنوسازی لە پێشە

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ماوەی یەک هەفتە پێش گەشتەکەیان بۆ مەغریب، بە مەبەستی بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان، چەند یارییەکی چارەنوسازی لە پێشە.

شاهانەکان سەرەتا شەوی داهاتوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبنەوە، ئەگەر لەم یارییە بدۆڕێن ئەو کات ناسناوێکی ئەم وەرزەیان لەدەست دەچێت. شاهانەکان دوای ئەم یارییە واتە رۆژی یەک شەممەی داهاتوو لە لالیگا رووبەڕووی ریال سۆسیداد سێیەمی ریزبەندی خولەکە دەبێتەوە، لەدەستدانی خاڵەکانی ئەم یارییەش وادەکات ئەوان لە رکابەری کردن بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگایەگی لالیگا دووربکەونەوە.

دوای ئەم یارییە شاهانەکان لە یارییە دواخراوەکەیان پێش ئەوەی گەشتی مەغریب بکەن بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانی یانەکان، رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button