ئه‌وروپا

تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی نەیشن لیگ

Yariga App

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی یاریەكانی نەیشن لیگ بۆ وەرزی 2022/2023 ڕاكێشرا.

قۆناغی كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە تەنها لە دوو قۆناغ پێكدێت پێش كۆتایی و كۆتایی.

چوار هەڵبژاردە گەشتوونەتە قۆناغی پێش كۆتایی كە پێكدێن لە هەڵبژاردەكانی ( كرواتیا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا).

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی نەیشن لیگ:

  • ئیسپانیا vs ئیتاڵیا
  • كرواتیا vs هۆڵەندا

وا بڕیارە یاری یەكەم لە نێوان كرواتیا و هۆڵەندا لە بەرواری 14ی مانگی 6 بەڕێوە بچێت و یاری نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە بەرواری 15ی هەمان مانگ ئەنجام بدرێت.

هەروەها هەردوو یاری كۆتایی و دیاریكردنی پلەی سێیەم لە بەرواری 18ی مانگی 6 بەڕێوە دەچێت.

Back to top button