ئیتاڵیاگرنگترین

بازاری گواستنەوەی زستانەی ئیتاڵیا خراپترینە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا

دوو دەیەیە هێندەی ئەمساڵ بازاڕی گواستنەوەی یانەکانی ئیتاڵیا  خراپ نەبووە.

تەنها چەند رۆژێک ماوە بۆ داخستنی بازاڕەکە و تا ئێستا بە سەرجەم ٢٠ یانەکەی خولی ئیتاڵی نۆ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە، لە کاتێکدا یانەیەکی وەکو چێڵسی ئینگلیزی نزیکەی ٥٥٠ ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.

لەو بڕە پارەیەش، شەش ملیۆنی گواستنەوەی ماتیوس مارتینسی بەڕازیلی بوو لە فلۆمێنسییەوە بۆ ئۆدێنزی. واتە جگە لەو گواستنەوەیە بە سەرجەم یانەکان تەنها سێ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

کۆتا جار بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئیتاڵیا هێندە خراپ بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو کاتێک گەورەترین گواستنەوە، پێپ گواردیۆلا بوو لە رۆماوە بۆ پریشیا بەرامبەر بە ٦٥٠هەزار یۆرۆ.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا هۆکاری خراپی باری دارایی یانەکانی ئەو وڵاتە ئەوەیە، هێشتا یانەکان کاریگەری زیانی سەردەمی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩یان لەسەرە و یاساکانی باجی ئیتاڵیاش تادێت توندتر دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button