ئه‌ڵمانیا

بایەرن هاوڕێ نزیکەکەی مانوێل نۆیەری دەرکرد

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن تۆنی تاپالۆڤیجی نزیکترین هاوڕێی نۆیەر و هەروەها راهێنەری گۆڵپارێزەکانی بایەرنی دوورخستەوە.

تاپالۆڤیچ کە لە ئاهەنگی ژنهێنانی نۆیەر وەک نزیکترین هاوڕێی ئامادەبوو، بە بڕیارێکی کتوپڕ و راستەوخۆ دوورخراوەتەوە. بەیاننامەی فەرمی دەڵێت بەهۆی جیاوازی لە بیرکردنەوە بووە، بەڵام بەگوێرەی بیڵد، ناوبراو چووە نهێنی کۆبوونەوە تایبەتەکانی درکاندووە بۆ یاریزانەکان.

بەگووتەی سەرچاوەکە، کاتێک ستافی راهێنەرانی بایەرن کۆبوونەتەوە و چەند نهێنییەک باسکراون، تاپالۆڤیج بەهۆی نزیکی لە نۆیەرەوە، نهێنییەکانی لای ئەو درکاندووە و ئەویش بە یاریزانەکانی دیکەی وتووە.

راهێنەرەکە ماوەی ١١ ساڵ و نیوە لە بایەرنە و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە پێشخستنی مانویل نۆیەر وەکو یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان. مانوێل لە رووداوێکی خلیسکانی سەر بەفر پاش جامی جیهانی قاچی شکا و تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە، هەر لەم هەفتەیەش بایەرن جێگەی گۆڵپارێزەکەی بە یان سۆمەر پڕکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button