ئه‌وروپا

هۆکاری دوورکەوتنەوەی کریستیانۆ و مێندێز ئاشکرابوو

یاریگا- دەنگۆی دوورکەوتنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بڵاوبۆتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە نوێترین هەواڵیدا باس لە هۆکاری ئەو دوورکەوتنەوە دەکات، بە پێی ڕۆژنامە ئیسپانیەکە کریستیانۆ دوای ڕۆشتنی لە مان یونایتد بە مێندێزی ڕاگەیاندووە ” دەبێت بمگەیەنیت بە یەکێک لەم دوو یانەیە، بایرن میونشن یان جێلسی ئەگەرنا پەیوەندی نێوان من و تۆ کۆتایی دێت”

لە وەڵامیشدا مێندێز بە کریستیانۆی وتووە ” تۆ شێتی ! “، بەمەش پەیوەندی نێوانیان لاواز بووە و تاوەکو کریستیانۆ خۆی بڕیاڕی پەیوەندی کردنی بە نەسڕی سعودیەوە داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button