کوردستان

چەمچەماڵ لە ڕیزبەندی کۆتایی خولی نایابی کوردستان مایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 23/1/2023 قۆناغی دووەمی خولی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی سێ یاری دەستیپێکرد و شێروانە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.

یانەی شەقڵاوە بە هۆی سزادانیەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بەبێ ئامادەبوونی هاندەرەکانی میوانداری یانەی چەمچەماڵی کرد، شەقڵاوە توانی یاریەکە بە ئەنجامی 1_0 بباتەوە و یاریزان ( جەوهەرنەجم ) گۆڵەکەی تۆمار کرد، یانەی چەمچەماڵ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و لە پلەی کۆتایی خولەکە دێت.

له یاریگای ئاکرێ و لە یاریەکی بەهێزدا یانەی ئاکرێ بە پاڵپشتی هاندەرەکانی توانی سەرکەوتێکی گرینگ تۆمار بکات و بە ئەنجامی 1_0 لە یانەی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە و تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان ( ئەرکان مەنسوڕ) تۆماری کرد، لە کەلاریش هەر دوو یانەی شێروانە و دهۆک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، شێروانە یاریەکەی بە ئەنجامی 3_1 گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی شێروانە هەر یەک لە یاریزانان ( موسعەب جەمال ، حسێن سەلمان ، ڕێبازڕەحیم )ەوە تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی دهۆکیش یاریزان ( سیابەندعەگید ) تۆماری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button