ئیتاڵیا

لۆکاتێلی: رووداوەکانی دەرەوەی یاریگا کاریگەرییان لەسەرمان هەبوو

مانوێل لۆکاتێلی یاریزانی یانەی یوڤێنتۆس دان بەوەدا دەنێت، کێشە کارگێڕییەکانی یانەکە کاریگەری هەبووە لەسەر ئاستی یاریکردنیان بەرامبەر ئەتەلەنتا.

یۆڤی و ئەتەلەنتا ٣-٣ بەرامبەربوون، لە یەکەم یاری پاش کەمکردنەوەی ١٥ خاڵ لە بیانکۆنێری بەهۆی تێوەگلانی یانەکە لە ساختەکردن و خۆدزینەوە لە باج.

لۆکاتێلی پاش یارییەکە وتی “ئەوە روونە کە ئەم دۆخە کاری تێکردووین، پێویست ناکات بیشارینەوە، بەڵام پێویستە لە نێو یاریگا وەڵامی خۆمان بدەینەوە و رێز لە هاندەرانمان بگرین، لەوە زیاتر هیچمان پێناکرێت. ئەوەی دڵخۆشکەرە ئەوەیە، لە هەمووکات یەکگرتووترین وەکو تیمێک. ئەم رووداوەش زیاتر یەکگرتووی کردین”.

یۆڤی پاش سزاکە لە پلەی سێهەمەوە دابەزی بۆ دەیەم، پاش ئەو خاڵەش بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوتن بۆ پلەی نۆیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button