ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زەیاش لە بارسێلۆنا و رۆما داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

رەنگە حەکیم زەیاش ببێتە یەکەم قوربانی گواستنەوەکانی زستانەی یانەی چێڵسی.

یانەی رۆما لە نزیکەوە چاودێری دۆخی حەکیم زەیاش لەگەڵ یانەی چێڵسی دەکات و هەوڵەکانی بۆ پەلکێشکردنی دەستپێکردووە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆما، کارگێڕی یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب بە گواستنەوە بۆ جیالۆڕۆسۆ رازی بکات.

هەرچەندە لە هەفتەکانی رابردوودا، زەیاش گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی بلووز، بەڵام لە دوای گواستنەوەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یانە لەندەنییەکە، پێناچێت زەیاش شوێنێکی گەرەنتیکراوی لە پێکهاتەی سەرەکیدا هەبێت.

بەر لە جامی جیهانی، زەیاش نەیتوانی گراهام پۆتەر بە تواناکانی رازی بکات و لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکات و لە مانگی نۆڤێمبەری رابردوودا، زەیاش بەهۆی پێکانی یاریزانانی بلووز، بەشداری لە چەند یارییەکدا کرد.

ئێستا رەحیم ستێرلینگ و کریستیان پولیسیچ بەهۆی پێکانەوە یاری بۆ چێڵسی ناکەن و لە چەند رۆژی رابردووشدا، چێلسی بە بڕی ٨٨ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ میخایلۆ مودریک واژۆ کرد و پێدەچێت لە پێکهاتەی سەرەکی پوتەردا بێت.

هەرچەندە دەنگۆی گواستنەوەی زەیاش بۆ بارسێلۆنا لە ئارادایە، بەڵام مۆرینیۆ دەیەوێت لە چنگی یانەکانی دەربهێنێت و بیکاتە ئەستێرەیەکی نوێی یانەکەی، شان بە شانی پاولۆ دیبالا.

زەیاش لە ساڵی 2020 بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند لە یانەی ئایاکسەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و لەو ساتەوە، 98 یاری کردووە و 14 گۆڵیشی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button