ئیسپانیا
ئەنشلۆتی: کاماڤینگا بەهیچ جۆرێک بۆ فرۆشن نیە

کارلۆ ئەنشلۆتی وەڵامی پڕوپاگندەکانی رۆیشتنی کاماڤینگا دەداتەوە.
ناوەڕاستکارە لاوەکەی مەدرید رووبەرووی رەخنە بووەوە بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لە یاری کلاسیکۆ پێشکەشی کرد، دوای ئەوەش دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە ئارسناڵ دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە.
دواتر کاماڤینگا لە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید بینرا بەرامبەر ڤیاریاڵ. پرسی داهاتووی ناوبراو رووبەرووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە کرایەوە و ئەویش وتی “یاریزانانی یانەکەم بە هیچ جۆرێک بۆ فرۆشتن نین، کرۆس و مۆدریچ لەوانەن کە نابێت دەستییان بۆ ببرێت بەڵام بەهەمان شێوە بۆ ئەوانەشی کە وەک یەدەگ دێنە ناو یاریگا. کاماڤینگا وەکو کرۆس و مۆدریچ بۆ فرۆشتن نیە. ئەگەر هەموو یارییەک بەشداری ناکات مانای ئەوە نیە گرنگ نەبێت لای ئێمە”.
مەدرید لەو یارییەدا ٣-٢ ریمۆنتادای بەسەر ڤیاریاڵ دا کرد و گەیشتە قۆناغی دواتری جامی شای ئیسپانیا.