ئینگلتەرا
کریستال پاڵاس خاڵێکی بەدەستهێنا و زاهای لەدەست دا

یانەی کریستاڵ پاڵاس ویڵفرێد زاهای ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی لەدەستدا لەو یارییەی خاڵێکی گرنگی لە نیوکاسڵ رفاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ کریستاڵ و نیوکاسڵ بێ گؤل بەرامبەربوون، بەڵام تیمەکەی پاتریک ڤیێرا زاهای ئەستێرەی یەکەمی لەدەستدا.
لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا ناوبراو بە ناچاری یاریگای جێهێشت و بەگوێرەی ئیڤینینگ ستاندارد پێکانەکەی رەنگە ماوەیەک دووری بخاتەوە. هاوکات زاها لەو یارییەدا بۆ ٤٥٠هەمین جار لە پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەیدابوو.
نیوکاسڵ بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەی سێهەم و کریستاڵ پاڵاسیش لە پلەی ١٢هەمدان.