کوردستان

یانەی سۆران چوار گرێبەست واژۆ دەکات

دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی لە پلەی دوازدەم بە کۆتا هێنا بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ، یانەی سۆران بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان چوار یاریزانی گواستەوە ڕیزەکانی.

گۆڵپارێزی پێشووی یانەی برایەتی عەبدوڵاحەمەد  بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی سۆرانەوە کرد، هەروەها یاریزانی هێرشبەر  ڕەعد عەلی  کە یاریزانی پێشووی یانەی دیالە بوو بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی سۆران، فەرهەنگ وریا هێرشبەری پێشووی یانەی ئاڕاڕات و پارساڵی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی یانەی سۆرانی واژۆکرد، ئارمین محمد دوایین گرێبەستی یانەی سۆران بوو کەوا لە یانەی سەدسادقەوە واسترایەوە، ئارمین یاریزانی پیشەگەری ڕۆژهەڵاتە و لە هێلی بەرگری چەپ یاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button