ئه‌وروپا

بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە سیستەمی ڤار ڕاگەیاندرا

یاریگا- لە کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی فیفادا پشتگیری خۆیان بۆ چەند پێشنیارێکی تایبەت بە سیستەمی ڤار دووپاتکردەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەو سیستەمە.

لە گرنگترین پێشنیارەکاندا ئاشکراکردنی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوان و ژووری ڤارە بۆ هاندەران لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکانەوە، ئەم بڕیاڕەش بۆماوەی 12 مانگ لەژێر تاقیکردنەوەدا دەبێت تاوەکو ڕاگەیاندنی بڕیاڕی کۆتایی.

یەکەم پاڵەوانێتیش کە ئەوکارەی تێدا جێبەجێ بکرێت مۆندیالی یانەکان دەبێت کە بڕیاڕە لە یەکی مانگی داهاتوودا لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەبچێت.

سیستەمی ڤار بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2018 جێبەجێکرا بۆ یارمەتیدانی ناوبژیوان و دادپەروەری لە تۆپی پێدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button