یاریگا–
میلان سکرینیار، بەرگریکاری سلۆڤاکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و، یانەکەشی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی نێرازۆری هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ نێرازۆری کۆتایی دێت، کارگێری یانەکەشی چەند ئۆفەرێکیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کردووە، بەڵام ناوبراو تاوەکو ئەم ساتە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لە هەمان کاتدا یانەکەی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی.
سکای سپۆرت بڵاویشی کردەوە، ئینتەر ئامادەیە ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بدات بە سکرینیار، بەڵام ئەو یاریزانە داوای هەشت ملیۆن یۆرۆی کردووە.