ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
نیوکاسڵ گرێبەستی لۆریس کاریوس تازەدەکاتەوە

یانەی نیوکاسڵ رایگەیاند گرێبەستی لۆریس کاریوسی گۆڵپارێزی تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ تازەدەکاتەوە.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە تەنها بۆ شەش مانگ پەیوەندی بە مەگپایسەوە کرد بەڵام ئەو یانەیە بڕیاریدا سوود لە ئەزموونەکەی ببینێت و وەکو گۆڵپارێزی دووهەم بیهێڵێتەوە بۆ شەش مانگی دیکە.
کاریوس لە ئەکادیمیای شتوتگارت و مان سیتی یاری کردووە و وەکو یاریزانی پیشەگەریش یاری بۆ ماینز، لیڤەرپوول، بێشکتاش و یونیەن بەرلین کردووە.