کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری سڕینەوەی کارتەکانی دا

چوار شەممە (18ـ1ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تیایدا چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیان دەرکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە سڕینەوەی سەرجەم کارتە زەرد و سورەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان و خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، لە دەسپێکی قۆناغی دووەمی خولەکەشدا گۆڕانکاری بە سەر کاتی یارییەکاندا دێت.

بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1ـ سڕینەوەی سەرجەم کارتەکانی (زەرد و سوور )ی یانەکانی نایاب و پلە یەک جگە لەو ناوانەی سزای کارگێڕیان لەسەرە سزاکەیان وەک خۆی دمێنێتەوە .
2ـ بانگهێشتکردنی بەڕێز (ئومێد رەحیم) جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
3ـ بانگهێشتکردنی ناوبژیوانی بەڕێز (دارا جەلال ) بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
4ـ لێرە بەدواوە یاریەکانی خولی نایاب و پلە یەک کاتژمێر 2:30 بەڕێوەدەچێت .
5ـ بۆ یانەکانی نایاب و پلەیەک لەماوەی گواستنەوەی زستانە زیادکردنی یاریزان ( ناردنی کشوفات) دەبێت 48 کاتژمێر پێش یاری بێت بەپێچەوانەوە یاریزان باجی بۆ دروستناکرێت و مافی یاریکردنی نابێت لەم گەڕە .
6ـ دەسنیشانکردنی ناوبژیوانانی گەڕی 16ی خولی نایاب و گەڕی 10ی خولی پلەیەکی کوردستان .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button