کوردستان

کوردستان داوای میوانداری کۆنیفای ساڵی 2024 دەکات

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( تاڕق عبدالرحمان ) ڕایگەیاند کەوا بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای میوانداری کردنی جامی کۆنیفای ساڵی 2024 دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگانێت ( جەلال سەعید ) وتە بێژ و ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ووتی ( پاڵەوانێتی کۆنیفا جارێک لە کوردستان ئەنجامدراوە، ئێمە ناتوانین لە کۆبوونەوەی ئەوان ئامادەبین بەڵام بە ئۆنڵاین بەشداری دەکەین و داوا دەکەین بۆ ساڵی 2024 ئەم پاڵەوانێتیە لە کورستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەیەکمان ئامادە کردووە کە پێکهاتەوە لە یاریگاکان و شوێنی مانەوە و فڕۆکەخانەکانی کوردستان و چەندان شوێنی گەشتیاری کەوا پێشکەشی دەکەین بەهیواین بە زووترین کات وەڵامەکە وەربگرینەوە و جارێکی تر بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پاڵەوانێتیە لە کوردستان ئەنجامبدرێتەوە)

دەربارەی پێکهێنان و دانانەوەی هەڵبژاڕدەی کوردستان جەلال سەعید ووتی ( ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بیرۆکەیەک هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر هەڵبژاردەی کوردستان پێکبهێنرێت، ئەگەرچی پاڵەوانیەتیش نەبێت بەڵام دەکرێ چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەین و یاری لە شاری بەغداد یاخود بەسڕا یا لە دەرەوەی ووڵات یارییەکانی ئەنجامبدات، پێشبینی دەکەم دوای تەواو بوونی خولی نایابی کوردستان بۆ ئەم وەرزە هەڵبژاردەی کوردستان دروست بێتەوە)

جامی کۆنیفا بۆ سەرجەم هەرێمەکانی جیهان ئەنجامدەدرێت و ئەوانەی ئامادەیی بەشداری کردنیان هەبێت، هەندێ جار له 16 هەڵبژاردە پێکدێت و هەندێ جار زیاتریش، جارێکیش لە ساڵی 2012 هەڵبژاردەی کوردستان ئەم ناسناوەی بە دەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button