ئانیێلی لە کۆتا وتاری وەک سەرۆک یۆڤی بەرگری لە سوپەرلیگ کرد

یاریگا-ئەندریە ئانیێلی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی یوڤێنتۆس کۆتا ووتاری خۆی وەکو سەرۆکی یانەکە پێشکەشکرد.
بەهۆی تێوەگلانی ستافی بەڕێوبەرایەتی یۆڤی لە چەندین کەیسی خۆدزینەوە لە باج و دەستکاری هەژمارەکانی یانەکە، تەواوی بۆرد و سەرۆک و جێگری سەرۆک بەر لە ماوەیەک دەستییان لەکارکێشایەوە.
ئەمڕۆش ئانیێلی لە کۆتا کۆبوونەوەی بۆردی یۆڤی وتی “ناتوانم دڵتەنگ نەبم بەوەی ئەمڕۆ بەشێكی مێژووی یانەکە کۆتایی دێت و پێدەنێتە سەردەمێکی نوێ، لە کاتێکدا تۆپی پێ بەردەوام لە گەشەدایە، وەکو پێویست بەرپرسانی ئێرە گرنگییان بە یانەکان و گەشە سەندنیان نەداوە، وەکو ئەندامێکی یوفا و سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەورووپا، ئاماژەکان روون بوون کە ئەم سیستەمەی ئێستا هەرەسخواردووە و باجەکەشی یانە گەورەکان دەیدەن. پڕۆژەی سوپەرلیگ بۆ ئەوە بووم ژینگەیەکی جێگیری ئابووری بۆ یانە گەورەکان دروست بکەین کە بتوانن بەردەوام بن لە گەشە. ئەگەر من کارم بۆ خۆم بکردایە، ئەوا باسی سوپەرلیگم نەدەکرد و پێگەکەم وەکو سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەورووپا لەدەست نەدەدا”.
دوای بەدوای راگەیاندنی سوپەرلیگ، ئانیێلی لەو پۆستە دوورخرایەوە و ناسڕ خلێفی لە جێگەی دەستنیشانکرا، ئێستاش پۆستەکەی وەکو سەرۆکی یۆڤی لەدەستدا و روون نیە داهاتووی لەکوێ دەبێت.