کوردستان
ئامارەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022 _ 2023 یەکێتی ۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ خولەکە بوەستێت و ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە قۆناغی دووەم دەسپێبکاتەوە.
لە قۆناغی یەکەمی خولەکەش یانەی برایەتی زۆر ترین گۆڵی تۆمار کرد لە سەر ئاستی سەرجەم یانەکان بە تۆمار کردنی 20 گۆڵ لە 14 یاریدا، یانەی سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی تۆمار کردووە و لە 14 یاریدا تەنها 8 گۆڵی تۆمار کردووە، یانەی سۆران زۆر ترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە کە لە 14 یاریدا 26 گۆڵی لێ تۆمار کراوە، یانەی ئاڕاڕات کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە کە تەنها 8 گۆڵە لە 14 یاریدا، هەرسێ یانەی ( ئاڕاڕات ، چوارقوڕنە ، هەندرێن ) زۆر ترین کلین شیتیان هەیە کە 8 کلین شیتە.
لەکۆی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان 204 گۆڵ تۆمار کراوە و 20 گۆڵیان بە لێدانی سزا بووە.