ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی یەکەم ناسناوی بۆ بارسێلۆنا بردەوە

Yariga App

یاریگا
بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مەدرید بووەوە و، یارییەکەشی بە ئەنجامی 3- 1 بردەوە.

یارییەکە لە شاری ریازی سعوودیە بەڕێوەچوو، نیوەی یەکەم لە خولەکی 33 گاڤی یەکەم گۆڵی یارییەکەی بۆ بلاوگرانا کرد، پاشان هەر لە نیوەی یەکەم و لە خولەکی 45 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا کرد. نیوەی دووەم یاریزانانی بارسا بە تەواوەتی کۆنترۆلی یارییەکەیان کرد و، ئەمجارەیان لە خولەکی 69 پێدری توانی بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی شاهانەکان بهەژێنێت و، یاریزانانی ئەو یانەیەی بە تەواوەتی بێ هیوا کرد و, لە کۆتا خولەکەکانیش بێنزێما گۆڵێکی بۆ مێرنگی کرد و یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا توانی ناسناوی جامی سوپەری ئیسپانیا مسۆگەر بکات و، چاڤی راهێنەری یانەکەش، یەکەم ناسناوی وەکو راهێنەر لەگەڵ بلاوگرانا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button