Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مودریک گرێبەستەکەی چێڵسی واژۆکرد

Yariga App

میخایلۆ مودریک ی ئەستێرەی شاختار  بەفەرمی بووەتە یاریزانەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، ناوبراو ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و لە بارەگای چێڵسی واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ٧ ساڵە و چێڵسی بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ بەدەستهێنانی ‌هێرشبەرە ئۆکرانییەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لە ستامفۆرد بریج پێشکەشی هاندەران بکرێت.

Back to top button