ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

راهێنەری پاریس رۆیشتنی یاریزانێکی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

کریستۆف گاڵتیێ بەفەرمی رایگەیاند پابلۆ سەرابیای یاریزانی یانەکەی پەیوەندی بە پریمەرلیگەوە دەکات.

سەرابیا  لەم وەرزەدا لە ١٤ یاری هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە لە خولی فەڕەنسی. ئەمڕۆش راهێنەرەکەی وتی “ئەو یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام لێرە دڵخۆش نیە و منیش لەو راهێنەرانە نیم کەس بە زۆر بهێڵمەوە. دەرفەتی ئەوەی هەیە بچێتە پریمەرلیگ و ئێستا زۆربەی کارەکانی گواستنەوەی کۆتایی هاتووە، ئەگەر پێی وایە دەتوانێت لەو خولە سەرکەوتوو دەبێت من تەنها هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم”.

بەگوێرەی میدیاکانی ئینگلتەرا، یاریزانە ئیسپانییەکە روودەکاتە وۆڵڤەرهامپتن بەڵام هێشتا ووردەکاری گواستنەوەکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button