ئیتاڵیا
ئۆزیمن لە ناپۆلی دەمێنێتەوە

یاریگا-ڤیکتۆر ئۆزیمن بەدڵنیاییەوە لە گواستنەوەی زستانەدا ریزەکانی ناپۆلی جێناهێڵێت.
هێرشبەرە نێجیرییەکە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە ئاستە بەرزەکەی ناپۆلی لەم وەرزە دا و چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەڵام رۆبێرتۆ کالێندای بریکاری ئەو یاریزانە بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت وتی ” ڤیکتۆر دڵخۆشە لێرە و تەواو تێکەڵاوی هاندەرانی یانەکە بووە، هەمیشە یەکەم کەسە لەنێو یاریگا لەگەڵ هاندەران سەما دەکات و ئامانجی ئەوەیە ناسناوی ئیتاڵیا لەگەڵ ناپۆلی بباتەوە و خەونی هاندەرانی یانەکە بەدی بهێنێت. هەروەها جگە لە یانەکە، شارەکەشی خۆی دەوێت و دەمێنێتەوە”.
ناپۆلی بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت و لەم هەفتەیەشدا ٥-١ شکستی بە یوڤێنتۆس هێنا و نۆ خاڵ لە پێش میلانی خاوەن پلەی دووهەمن.