یاریگا

لیڤاندۆڤسکی خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە

Yariga App

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆلەندی پێشووی یانەی بایرن میونشن، پێش پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا، خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە.

ماڵپەری Relevo بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆلەندیەکە دوای جێهێشتنی یانە ئەڵمانیەکە، خۆی پێشکەشی چەند یانەیەک کردووە، یەکێک لە یانەکان ریال مەدرید بوو، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە هەر زوو داواکەی لیڤای رەتکردەوە و ئامادەنەبوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرۆکی شاهانەکان پێیوابوو لیڤاندۆڤسکی تەمەنی بەرزبووەتەوە و، لە هەمان کاتیشدا بە هەبوونی بێنزێما، هیچ پێویستیان بە ئەو نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button