یاریگا–
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر هەواڵەکانی بۆ گواستنەوەی مێخایلۆ مۆدریک، ناوەڕاستکاری ئۆکراینی یانەی شاختاری ئەم وڵاتە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئینگلیزیەکە سوورە لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئۆکراینیەکە و، بەم دواییە ئۆفەرەکەیان گەیاندووەتە 70 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە چاوەڕێ وەڵامی یانە ئۆکرانیەکە دەکەن و، ئەوان دەیانەوێت هەر ئەم زستانە یاریزانەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
مۆدریک بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا و، بەم هۆیەوە یانە ئینگلیزیەکە پەلەیەتی بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەست بێنن.