ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: میلان گرێبەستی ئیسماعیل بن ناسری نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیسماعیل بن ناسری جەزائیری و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.

هەژماری فەرمی یانەی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند: یانەی ئەی سی میلان نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیسماعیل بن ناسری تا هاوینی ساڵی 2027 ڕاگەیاند.

لە هاوینی ساڵی 2019 ئیسماعیل بن ناسر پەیوەندی بە ڕیزەكانی میلانەوە كرد و لەگەل ئەو یانەیە 129 یاری ئەنجامداوە و چوار گۆڵی تۆمار كردووە.

سەرچاوە ئیتاڵیەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی موچەكەشی لە 1.5 ملیۆنەوە بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ بەرزكراوەتەوە.

هەروەها بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی لەگەڵ ڕۆسۆنێری 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button