ئه‌وروپائینگلتەرا

وردەكاری ئۆفەرەكەی ناسر خلێفی بۆ كڕینی تۆتنهام

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا وردەکاری دارایی ئۆفەرەكەی کۆمپانیای وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەری بە سەرۆکایەتی ناسر خلێفی بازرگان بۆ کڕینی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.

هەندێک لە هەواڵەکان ئاشکرایان کرد، کە کۆمپانیای وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر بەدوای کڕینی یانەی تۆتنهامدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ڕکابەری لە خولی ئینگلیزیدا بكات، دوای ئەوەی سەرکەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێنا لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كە خاوەندارێتی %100ی یانەكە دەكەن.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە تیلیگراف ئۆفەرەكەی كۆمپانیای وەبەرهێنانی قەتەڕی بە سەرۆكایەتی ناسڕ خلێفی ئۆفەرێكیان پێشكەشكردووە بۆ كڕینی %25ی تۆتنهام بە بڕی یەك ملیار پاوەند.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە گفتوگۆكان لە نێوان ناسر خلێفی و دانێل لیفی خاوەنی یانەی تۆتنهام بەردەوامە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە  كۆمپانیای وەبەرهێنانی قەتەڕی ناتوانێت زیاتر لە %30ی پشكەكانی یانە لەندەنیەكە بكڕێت، بەهۆی یاساكانی كێبڕكێ و خاوەندارێتی لە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ڕێگەپێدراو نیە كۆمپانیایەك كە خاوەنی پاریس سان جێرمانە زیاتر لەو پشكە بەدەست بهێنێت لە یانەیەكی دیكە كە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button