ئیتاڵیا
ڤیناڵدۆم لە گەڕانەوە نزیک بووەتەوە

جیۆرجینۆ ڤیناڵدوم ناوەڕاستکاری یانەی رۆما نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.
یاریزانە هۆڵەندییەکە بە خواستن لە رۆمایە بەڵام هەر لە سەرەتای وەرزدا تووشی شکانی ئێسکی قاچی هات لە مانگی هەشت و لەوکاتەوە دوورکەوتۆتەوە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، چاوەڕوان دەکرێت تا دوو هەفتەی داهاتوو ڤیناڵدوم بە تەواوی بگەڕێتەوە مەشقە ئاسایییەکان و لە ئێستاوەش کەم کەمە لە مەشقەکانی یانەکە دابینرێت.
ناوبراو هاوینی داهاتوو ماوەی خواستنەکەی بەسەردەچێت بەڵام رۆما مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە ئەگەر هاتوو ئەو یاریزانە لە نیوەی دووهەمی وەرز خۆی بسەلمێنیت.