ئهوروپابازاڕی گواستنهوه
بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی فەڕەنسای دەوێت
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕۆشتە نێو كێبڕكێی بەدەستهێنانی یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا دەیەوێت تواناكانی ماركۆس تورام ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا مونشنگلادباخ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
گرێبەستەكەی تورام لەگەڵ مونشنگلادباخ لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یانە كەتەلۆنییەكەش دەیەوێت بە خۆڕایی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید ، چێڵسی و ئینتەر میلان لە هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانە 25 ساڵانەكەدان.
تورام لە پێنج یاری جامی جیهانیدا بەشداری كرد و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.