Loading...
ئاسیاگرنگترین

وادەی یەکەم یاری رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-وادەی یارییە دۆستانەکەی نێوان ئەستێرەکانی نەسڕ و هیلال بەرامبەر پاریس نزیک بووەتەوە و رەنگە یەکەم یاری رۆناڵدۆ بێت لەگەڵ یانە تازەکەی. پاش سێ رۆژیش یەکەم یاری فەرمی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ رودی گارسیای راهێنەری نەسڕ رایگەیاند رەنگە یەکەم یاری رۆناڵدۆ لەگەڵمان لە میانەی یارییە دۆستانەکەمان بێت بەرامبەر پاریس. بەوەش لەباری بەشداریکردنی مێسی لەو یارییەدا، جارێکی تر دوو ئەستێرە گەورەکەی تۆپی پێ رووبەرووی یەک دەبنەوە.

یارییەکە لە ١٩ی ئەم مانگەدا یە و تێیدا ئەستێرە دیارەکانی هەردوو یانەی هیلال و نەسڕی سعوودی رووبەرووی پاریس سان جێرمان دەبنەوە. راهێنەرەکە ئەوەشی ئاشکراکرد دوای تەنها سێ رۆژیش  لە یارییە دۆستانەکەدا، رۆناڵدۆ یەکەم یاری فەرمی خۆی بۆ نەسڕ ئەنجام دەدات بەرامبەر ئیتیفاق لە خولی ئەو وڵاتەدا.

پاش جامی جیهانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد بەڵام یاریکردنی بۆ ئەو یانەیە دواکەوت بەهۆی سزایەکی سڕکردن دژی رۆناڵدۆ لە پریمەرلیگ.

Back to top button