Loading...
ئیتاڵیائیسپانیا

هەوڵی دزی لە ماڵی گاتوسۆ دەدرێت

Yariga App

جینارۆ گاتوسۆ نوێترین قوربانی  هێرشی دزیی کردنە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان دا.

دیاردەیەک یاریزانان و کەسایەتییە وەرزشییەکانی خولە گەورەکانی ئەورووپای گرتووەتەوە، ئەویش هەوڵی دزی بۆ سەر ماڵەکانیانە لەوکاتەی لەنێو یاریگادان.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە کاتی یارییەکەی شەوی رابردووی ڤالێنسیا و کادێز چەند دزێک چوونەتە سەر ماڵی گاتوسۆ بەڵام ناوبراو بە باشی خۆی ئامادەکردووە. ماڵەکەی گاتوسۆ سیستەمی ئاگادارکەرەوە و کامێرای چاودێری تێدابووە و جگە لەوەش دوو سەگی پاسەوانی هەیە. پاش ئەوەی سیستەمەکە کارابووە، دزەکان هەڵاتوون.

ڤالێنسیا لەگەڵ گاتوسۆ ئاستی وەک پێویست نیە  و دوای شکستەکەی شەوی رابردوو، ئەو یانەیە لە پلەی ١١هەمی لالیگا دێت.

Back to top button