
یاریگا-
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شانزەیەمی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
بۆ ئەو یاریە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانە كەتەلۆنییەكە و گۆڵكاری خولەكە ناتوانێت بەشداری بكات بەهۆی ڕاگیرانەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:




