ئیسپانیا
بەپەلە: تیروپشكی قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا-
كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی قۆناغی شانزەی یاریەكانی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا.
هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە قۆناغی 32ی پاڵەوانیەتیەكە بە زەحمەت خۆیان گەیاندە ئەم قۆناغە دوای ئەوەی یانە شاهانەكە بە تاكە گۆڵێكی ڕۆدریگۆ لە كاسیرینۆی بردەوە و یانە كەتەلۆنییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە كاتی زیادكراودا لە ئینتەر سیتی بردەوە.
تیروپشكی قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا:
- بارسێلۆنا vs سیوتا
- لیڤانتی vs ئەتلەتیكۆ مەدرید
- خیخۆن vs ڤالینسیا
- ئالاڤێس vs سێڤییا
- ڤیاڕیاڵ vs ڕیاڵ مەدرید
- ئەتلەتیك بلباو vs ئیسپانیۆل
- ڕیاڵ بیتس vs ئۆساسۆنا
- ڕیاڵ سۆسیداد vs ڕیاڵ مایۆركا