ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: بێلینگهام یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهانە

Yariga App

یاریگا-
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە تواناکانی جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەکات.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال، کاتێک پرسیاری ناوەڕاستکارەکەی یانە ئەڵمانیەکەی لیکرا گووتی ” جود یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهان، بەڵام ئێمەش کۆمەڵێک ناوەڕاستکاری هاوشێوەی ئەو یاریزانەمان هەیە، ڤالڤێردی و کاماڤینگا و چوامینی هەموو ئەمانە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهانن ”.

کارلۆ سەبارەت بە دەنگۆی چوونی چەند یاریزانێکی یانەکەیان لەم زستانە گووتی ” تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵ نەکردووم، هەر کەسێک ئەم داوایەم لێ بکات، منیش گوێ لێدەگرم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button