مۆناکۆ و چیرۆکی کۆکردنەوەی ١.٣ ملیار یۆرۆ لە فرۆشتنی یاریزانان!

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهاتی خەیاڵی لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی و لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە ١.٣ ملیار یۆرۆی لە فرۆشتنی یاریزانان دەستکەوتووە.
مۆناکۆ بەوە ناسراوە خاوەنی ئەکادیمیاییەکی سەرسوڕهێنەرە لە پێگەیاندن و دۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەند، هەروەها زۆرجاریش یاریزانە ناودارەکان لەوێ دووبارە دەرکەوتوونەتەوە.
ئەمڕۆ بێنوا بادیاشیلی بەرگری مۆناکۆ بە نزیکەی ٣٩ ملیۆن یۆرۆ روویکردە چێڵسی ئینگلیزی، بەوەش کۆی پارە کۆکراوەکانی ئەو یانەیە گەیشتە ١.٣ ملیار یۆرۆ بەڵام ناوبراو تەنانەت لە ١٠ گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی یانەکەشدا نیە.
لێرەدا ١٠ گرانبەهاترین گرێبەستی ئەو یانەیەتان پێ ئاشنا دەکەین
١٠- تیمۆی باکایۆکۆ
٤٠ ملیۆن یۆرۆ : بۆ چێڵسی لە ٢٠١٧ دا
٩- یوری تیەلسمان
٤٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ لێیستەر سیتی لە ٢٠١٩دا
٨-فابینهۆ
٤٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ لیڤەرپوول لە ٢٠١٨دا
٧-بێرناردۆ سیلڤا
٥٠ ملیۆن یۆرۆ: بۆ مان سیتی لە٢٠١٧دا
٦-بێنجامین مێندی
٥٧.٥ ملیۆن یۆرۆ: بۆ مان سیتی لە ٢٠١٧دا
٥- ئەنتۆنی مارسیاڵ
٦٠ ملیۆن یۆرۆ: بۆ مانچێستەر یونایتد لە ٢٠١٥دا
٤- تۆماس لێمار
٧٢ ملیۆن یۆرۆ : بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە ٢٠١٨دا.
٣- خامێس رۆدریگێز
٧٥ ملیۆن یۆرۆ :بۆ ریاڵ مەدرید لە ٢٠١٤دا
٢-ئاورێلیان چوامێنی
٨٠ ملیۆن یۆرۆ : بۆ ریاڵ مەدرید لە ٢٠٢٢ دا.
١- کایلیان ئێمباپێ
١٨٠ ملیۆن یۆرۆ : بۆ پاریس سان جێرمان لە٢٠١٨ دا