یاریگا-یانەی چێڵسی بەفەرمی بێنوا بادیاشیلی بەرگریکاری مۆناکۆی گواستەوە.
ئاستە خراپەکەی چێڵسی لەم وەرزەدا وایکردووە ئەو یانەیە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی زستانە خەرج بکات و ئەمڕۆش یەکەم گرێبەست راگەیەندرا.
ناوبراو لە یەکەم لێدوانیدا وتی “زۆر خۆشحاڵم بە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورەی وەک چێلسی، زۆر بەپەرۆشم هاندەران و هاوتیمەکان ببینم و بەیەکەوە دەست پێبکەین”.
ناوبراو دەتوانێت وەک دڵی بەرگری و هەروەها بەرگریکاری باڵ چەپ یاری بکات. بژاردەی یەکەمیان گڤاردیۆلی کرواتی بوو بەڵام بادیاشیل نرخی بۆ ئەو یانەیە گونجاوتر بوو، بە تایبەت کە بلووز چاوی لە هێنانی یاریزانی دیکەشە لەم مانگەدا.