ئیتاڵیا
دی ماریا سەرلەنوێ پێکانی هەیە و دوورخرایەوە

یاریگا-ئەنخل دی ماریا لە یاری ئەم هەفتەیەی یوڤێنتۆس یاری ناکات.
ئەمڕۆ بیانۆنێری پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ یارییەکەی کریمۆنێسی راگەیاند و ناوی ئەنخل دی ماریای پاڵەوانی مۆندیالی تێدانیە.
پێشتر ئالێگری راهێنەر وتبووی هیوادارە ئەو یاریزانە بۆ چەند خولەکێکیش بێت بتوانێت لەو یارییە ئامادەبێت بەڵام رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رۆمیۆ ئاگرێستی رایگەیاند دی ماریا تووشی پێکانی پاژنەی پێهاتووە و بانگهێشت ناکرێت.
دی ماریا لەم وەرزەدا تەنها ٣٩١ خولەک یاری بۆ یۆڤی کردووە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی.
جگە لەو یاریزانە، هەریەک لە بۆنوچی، دی سکیلییۆ، پۆگبا، ڤلاهۆڤیچ و کوادرادۆ بەهەمان شێوە پێکانیان هەیە.