یاریگا–
یانەی ئیسپانیۆل بەهۆی بەشداری کردنی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا لە یاری رابردوو بەرامبەر یانەکەیان، داوای دووبارە کردنەوەی یارییەکە دەکەن.
رۆژنامەی Reveloـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ئیسپانیۆل، دوای یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی پازدەی لالیگا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پێش ئەم یارییە ئەنجومەنی لالیگا و خودی ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی یارییەکەمان ئاگادار کردووەتەوە، بەشداری کردنی گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی بارسا لەم یارییە نایاساییە، بۆیە داوای دووبارە کردنەوەی یارییەکە دەکەین و، چاوەڕێ وەڵامەکەمان دەکەین.
ئەم بەیاننامەیەی یانەکە دوای ئەوە دێت، لێڤاندۆڤسکی پێش یارییەکە بڕیاربوو بەهۆی سڕکردن سێ یاری بەشداری نەکات، بەڵام چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە و ئەو یاریزانە بەشداری یارییەکەی کرد.